ئەمڕۆ کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمان؟



بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بەڕێوەبچێت.

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووشەممەی رابردوو بڕیاریدا ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایار، دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدات، لەکاتێکدا سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی ڕكابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

مەحمود مەشهەدانی كاندیدی حزبی تەقەدوم-ە و پاڵپشتیی بەشێك لە هێز و لایەنەكانی دیكەی هەیە و بەوەش ئەگەری دەرچوونی بەهێزە.

ڕۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

کۆرۆنا هێشتا مەترسیدارترە لە ئەنفلۆنزا !
پێت کۆرۆنا هێشتا مەترسیدارترە لە ئەنفلۆنزا !
یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەڕێکەوتن
دوات یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەڕێکەوتن
پەیوەنیدر