دەستەى باڵاى حەج و عومرەى عێراق، بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانى حاجییانى عێراقى بەرەو سعودیە ڕاگەیاند، داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت دووربکەونەوە لە ڤیزای نایاسایی.
شێخ سامى مەسعودى، سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکەم کاروانى حاجییانى عێراقى بۆ مەککە بەڕێکەوتن، داواش لە هاووڵاتییان دەکەین دووربکەونەوە لە ڤیزاى نایاسایی، چونکە ڕووبەڕووى سزاى زیندانى و پێبژاردن دەبنەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، 19 هەزار حاجى بە رێگەى ئاسمانیى گەشت دەکەن و 19 هەزار حاجى دیکەش بە وشکانى دەڕۆن و سێ رۆژى دیکە، یەکەم گەشتییان لە ڕێگەى وشکانى بەرێدەکەوێت.
سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق ڕاشیگەیاند، ملیار دینار تێچووى پاڵپشتى حاجییان لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە تەرخانکراوە و عێراق تەنیا وڵاتە پاڵپشتى تێچووى حەج دەکات تاوەکو کەمترین تێچووى هەبێت.