باوک و کوڕێک لە سنووری قەزای چۆمان خنکان کە بە مەبەستی سەیران لە هەولێرەوە چووبوونە ناوچەکە.
ئەمڕۆ هەینی، باوک و کوڕێک لە ڕووباری گەڵاڵەی سنووری قەزای چۆماندا خنکان کە خەڵکی ناوچەی بەحرکەی هەولێرن و بەمەبەستی سەیران چوونەتە ناوچەکە.
بە پێی زانیارییەکان، کوڕەکە کەوتووەتە ئاوەکەوە و باوکیشی ویستوویەتی ڕزگاری بکات، بەڵام هەردووکیان خنکاون.
تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەشت بەردەوامن.