توركیا هەڕەشە لە یۆنان دەكات



 

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو هۆشداری دایە یۆنان، لەوەی سەركێشی نەكات.

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند “لە ئیجە بە یەك میلیش رێگە بە فراوانبوونی سنوورە ئاوییەكانی یۆنان نادەین. ئەو بڕیارەی لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەكەمانەوە درا، روونە و هێشتا جێبەجێ دەكرێت”.

مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی “كۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی كۆتایی ساڵ” كە ژمارەیەك چالاكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەخۆدەگرێت، هۆشداری دایە یۆنان، لەوەی سەركێشی نەكات و وتی”هەرگێز كۆتاییەكەی بۆ ئێوە باش نابێت”.

رۆژی یەكشەممە رۆژنامەی “Ta Nea”ی یۆنانی بڵاوی كردەوە كە حكوومەتی ئەو وڵاتە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە ئاداری داهاتوودا، سنوورە ئاوییەكانی بۆ ١٢ میل لە باشوور و رۆژئاوای دوورگەی كریت فراوان بكات.

وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاند كە سوورە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجام بدات، ئەوەیش دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، كۆبوونەوەیەك لەنێوان وەزیرانی بەرگریی و سەرۆكی دەزگاكانی هەواڵگریی توركیا، رووسیا و سووریا لە مۆسكۆ ئەنجامدرا.

مەولود چاوشئۆغڵو وتیشی: “گفتوگۆكانمان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمریكا، رووسیا، عێراق و رژێمی سووریا بەردەوامیان هەیە، دوێنێ خولوسی ئاكار و هاكان فیدان لە مۆسكۆ بوون، منیش لەگەڵ لاڤرۆڤدا دەدوێم”.

كۆمپانیایەك 100 دۆلار بە 145500 دینار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان
پێت كۆمپانیایەك 100 دۆلار بە 145500 دینار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان
پلانی حكومەتی هەرێم بۆ گۆڕانی كەشوهەوا چییە؟
دوات پلانی حكومەتی هەرێم بۆ گۆڕانی كەشوهەوا چییە؟
پەیوەنیدر