نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری لە زیاتر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات و دەڵێت” دەبێت لە چوار مانگی ئایندە ئەنجام بدرێت”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به دۆخى عێراق وتارێكى پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان وتى “سیاسه‌ت له هه‌رێمى كوردستان زیاتر جه‌مسه‌ردار بووه، به‌شێك له حزبه‌كان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا ناكه‌ن، ئه‌مه مه‌ترسیداره.”
پلاسخارت ئاماژەی بەوەشدا، پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت تاوه‌كو شه‌رعیه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، داهاتووى هه‌رێمى كوردستان رووننابێت، و دەبێت وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری‌بکرێت.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا نه‌كرێت، پێویسته له نزیكترین كاتدا واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، لانیكه‌م له چوار مانگى داهاتوودا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه‌بچێت”.
هاوکات پلاسخارت ئاماژەی بە دۆخی عێراق دا‌و و وتی” عێراق وڵاتی دەرفەتە گەورەکانە، بەرەوپێشچوونی باش لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاوی بەدیدەکرێت، هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەوپێشچوون بەردەوامە و پاڵپشتی لێدەکرێت”.