کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا



گەنجێکی کۆڵبەر خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێکی کۆڵبەر بە ناوی واحید قادرپوور خەڵکی گوندی “دەرە زیارەت” سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ڕوونیشیکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە جێگیرکراون، بەبێ هۆشداریی پێشوەخت بە چەکی کڵاشینکۆف کۆڵبەرەکەیان داوتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتویانە.

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 12 کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

زانا هۆڵەندییەکە: لە سبەینێوە ڕوودانی زنجیرەیەک بوومەلەرزە دەستپێدەکات
پێت زانا هۆڵەندییەکە: لە سبەینێوە ڕوودانی زنجیرەیەک بوومەلەرزە دەستپێدەکات
دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دژی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی دەوەستێتەوە
دوات دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دژی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی دەوەستێتەوە
پەیوەندیدار