داوای 20 هەزار ساڵ زیندانیی بۆ سیاستەمەدارانی باکووری کوردستان دەکرێت



چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگای تورکیا بڕیاری کۆتایی لەسەر “دۆسیەی کۆبانێ” بدات کە تێیدا 108 سیاسەتمەداری باکووری کوردستان لە نێویشیاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دادگایی دەکرێن.

لە کۆی 108 تۆمەتباری دۆسیەکە 18یان زیندانیکراون و داواکاری گشتی تورکیا داوای 35 جار سزای هەتاهەتایی بۆ هەریەک لە تۆمەتبارەکان دەکات کە بە گشتی دەگاتە 20 هەزار ساڵ زیندانیی.

تا ئێستا 83 دانیشتنی دۆسیەکە ئەنجامدراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگای سنجان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بڕیاوی کۆتایی بدات.

سەرەتای دۆسیەکە بۆ کاتی پەلامارەکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان دەگەڕێتەوە کە ئەو کات پارتی دیموکراتی گەلان داوای خۆپیشاندانی کرد دژ بە هێرشەکە و هاندانی حکومەتی تورکیا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوا بکرێتەوە.

ئەو کات هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.

ساڵی 2016 پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندیی لەسەر دەمیرتاش و یوکسەکداغ و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە هەڵگرت و دەستگیرکران.

ڕۆبێرت فیتسۆ… سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بناسە کە هەوڵی تیرۆرکردنی درا
پێت ڕۆبێرت فیتسۆ… سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بناسە کە هەوڵی تیرۆرکردنی درا
سعودیە ڕێکارێکی دیکەی بۆ حاجییان ڕاگەیاند
دوات سعودیە ڕێکارێکی دیکەی بۆ حاجییان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار