سعودیە ڕێکارێکی دیکەی بۆ حاجییان ڕاگەیاند



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، ناسنامەی دیجیتاڵی بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە بە ڤیزای حەجەوە دێنە وڵاتەکەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتدایە بۆ هێنانە کایەی سیستمی دیجیتاڵی.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، دروستکردنی ناسمانەی دیجیتاڵی بۆ ئەو کەسانەی کە مەبەستی حەج دێنە وڵاتەکەوە، لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوە، حەج و عومرە و دەستەی داتا و زیرەکی دەستکردی سعودیە پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە حاجیان دەدات ناسنامەی خۆیان بسەلمێنن بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی  ئەپلیکەیشنی “ئوبەشیر” و “تەوەکولنا” بە مەبەستی ئاسانکاری بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لە گەشتەکەیاندا.

هاوکات دەزگاکانی حکومەت هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی حاجییان، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سعودیە جێبەجێکردنی سزای سەرپێچیکردنی ڕێساکانی ڕێنماییەکانی حەج بەبێ مۆڵەتی ڕاگەیاند، بەو پێیەی سزای دیاریکراو بۆ ئەوانەی مۆڵەتی حەجییان نییە جا ئەوانەی مۆڵەتی نیشتە جێبوونی ئەو وڵاتەیان هەیە یان هاووڵاتی سعودیین، بڕی 10 هەزار ڕیاڵی سعودییە.

ئاسایشی گشتی داوا لە هاووڵاتییان و دانیشتووان دەکات، کە وەڵامی ڕێکلامە ساختەکان لە سایتەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە ئەنجامدانی حەج بەناوی کەسانی تر، دابینکردنی ئاژەڵی قوربانی بۆ میوانەکان، فرۆشتنی ملوانکەی حەج و تەنانەت دابینکردنی ئامرازەکانی گواستنەوە و زانیاری هەڵەی تر بۆ ئەو مەبەستە ڕانەگەیەنن.

داوای 20 هەزار ساڵ زیندانیی بۆ سیاستەمەدارانی باکووری کوردستان دەکرێت
پێت داوای 20 هەزار ساڵ زیندانیی بۆ سیاستەمەدارانی باکووری کوردستان دەکرێت
تاوەباران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
دوات تاوەباران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
پەیوەندیدار