تاوەباران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات تاوەباران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە باشووری هەرێمیش ئەگەری کەمێک خۆڵبارین هەیە، ڕۆژی هەینیش پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای نیوەڕۆ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕانیە و باشووری شاری دهۆک دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورتخایەن دەبێت.

لەناوچەکانی باشووری هەرێمیش ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە.

کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت و گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 31

سلێمانى: 27

دهۆک : 29

زاخۆ : 30

هەڵەبجە : 31

کەرکووک: 33

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان : 34

سعودیە ڕێکارێکی دیکەی بۆ حاجییان ڕاگەیاند
پێت سعودیە ڕێکارێکی دیکەی بۆ حاجییان ڕاگەیاند
سودانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی “TBI” دەگرێتەبەر
دوات سودانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی “TBI” دەگرێتەبەر
پەیوەندیدار