سودانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی “TBI” دەگرێتەبەر



محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێکاری کرد بۆ پەرەپێدانی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراق.

بەپێی ئەوەی کە سایتی “سۆمەریە نیوز” لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک ڕێنمایی ئاڕاستەی بانکی بازرگانی عێراق کرد، بە ئامانجی پەرەپێدانی کارەکانی بانکەکە و زیادکردنی بەشدارییەکانی لە بواری دارایی و گەشەپێدانی ئابووری وڵاتدا.

ئەو ڕێنماییانەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاڕاستەی بانکەکەی کردبوو، ئەمانە بوون:

یەکەم، پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان (نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، بانکی ناوەندی و بانکی بازرگانی عێراق) کە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو قەرزانە دەکەن کە لەلایەن بانکەوە دراوە بە کەرتی تایبەت (تاک و کۆمپانیاکان) و ڕێگاکانی یەکلاکردنەوەی ئەوانەی نەدراون لە ڕێگەی ئامادەکردنی پێشنیاری پلانی هاندان لەم بارەیەوە، بە مەرجێک لیژنەکە لە ماوەی مانگێکدا کارەکانی تەواو بکات.

دووەم، ڕاسپاردنی بانکی بازرگانی عێراق بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەک لەسەر پێدانی قەرز و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە خزمەتگوزارییە قەرزییەکانی وەربگیرێت کە لەلایەن بانکەوە پێشکەش دەکرێن، پێویستە لە ماوەی مانگێکدا پێشکەش بکرێت.

سێیەم، جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە بانکی ناوەندی پێشنیاری کردووە بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکانی بانکی بازرگانی عێراق لە ڕێگەی:

– زیادکردنی لقی بانکەکان لە بەغدا و پارێزگاکان بەتایبەتی لەو پارێزگارانەی کە چالاکی ئابووری فراوانیان هەیە.

– ئاسانکاری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە، گرنگیدان بە کڕیارانی بانک و دیاریکردنی میکانیزمەکان بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون.

– پێداچوونەوە بە سیستمی وەرگرتنی پارە کە لە لایەن بانکەوە وەردەگیرێت بەمەبەستی ڕاکێشانی کڕیار و هاوکاربوون بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و سەقامگیری گشتی نرخ لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان.

 

تاوەباران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
پێت تاوەباران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
تانکەرێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
دوات تانکەرێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار