تانکەرێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا



پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تانکەرێک لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین گڕی گرت و بە هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی شێرەوەنی نێوان کەلار-خانەقین تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزینی تانکییەکەی گڕی گرت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە کە لەدایکبووی 1990یە و دانیشتووی کەلارە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی قوربانییەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

سودانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی “TBI” دەگرێتەبەر
پێت سودانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی “TBI” دەگرێتەبەر
لەڕێی قەدی درەختەکانەوە ئاشکرابوو… ساڵی ڕابردوو، گەرمترین ساڵ بووە
دوات لەڕێی قەدی درەختەکانەوە ئاشکرابوو… ساڵی ڕابردوو، گەرمترین ساڵ بووە
پەیوەندیدار