كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی دەبێت بە پریپەید



 

لە شاری سلێمانی كار بۆ ئەوە دەكرێت كارەبای ناوبازاڕی شارەكە بكرێت بە پریپەید.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩/١٢/٢٠٢٢ ئەنجامدانی كاری رێكخستنەوەی فیدرەكانی كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی، تیمێك سەردانی ناوبازاڕی سلێمانیان كرد.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، تیمەكە هۆبەی چاكسازیی كارەبای ڕزگاری و مەڵكەندی و پاركی ئازادی بوون ، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و بە هاوكاری بەشی (GIS)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و (GIS)ی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و بەشی قابلوات، ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ پریپەید كردنی كارەبای ناو بازاڕ.

May be an image of 5 people, monument and outdoors

May be an image of 8 people and outdoors

لە ناوچەیەكی دیكە جەنگی ڕووسیا و ڕۆژئاوا خەریكە سەرهەڵبدات
پێت لە ناوچەیەكی دیكە جەنگی ڕووسیا و ڕۆژئاوا خەریكە سەرهەڵبدات
چەم و گۆمەكان بەستوویانە
دوات چەم و گۆمەكان بەستوویانە
پەیوەنیدر