سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیان درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەسەختی برینداركرا.
ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر دەستڕێژی گوللە لە ڕۆبێرت فیكۆ، سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیان لە پایتەختی وڵاتەكەی تەقەی لێكراوە و بەسەختی بریندار بووە.
ئاشكراشی كردووە، فیكۆ لەو كاتەدا تەقەی لێكۆاوە، كە لە كۆبوونەوەی حكومەت تەواو بووە و باڵەخانەی حكومەتی بەجێهێشتووە و لە ناوچەی هاندلۆڤا ڕووداوەكە ڕوویداوە.
هەر بەپێی هەواڵەكە، لە ئێستادا سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و چەند كەسێكیش دەستگیركراون.