سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی بەرەو بەحرەین بە ڕێکەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەرەو شانشینی بەحرەین بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو شانشینی بەحرەین بەڕێكەوت.
ئەماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ بەشداریكردنە لە كارەكانی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی.