بە هۆی خراپی ڕێگەبانەکانەوە شۆفێرانی بارهەڵگر لە سلێمانی و ڕاپەڕین مانیان گرت و ڕێگەی هاتووچۆیان داخست.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ڕێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی و تاسڵوجەیان داخست بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی خراپیی ڕێگەوبانەکان.
لە ڕاپەڕینیش شۆفێری بارهەڵگرەکان ڕێگەی سکتانیان داخست و بە هۆیەوە هاتووچۆی بارهەڵگر لە نێوان سلێمانی و هەولێر ڕاگیرا.