ئێران لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممەوە بڕیاری دا



لە پەرلەمانی ئێران دەنگدرا لەسەر پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە، چاوەڕێ دەکرێت لە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی ئێران، پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی مادەی ٨٧ی یاسای بەڕێوەبردنی فەرمانگەی شارستانی، کە پەیوەندیدارە بە گۆڕینی پشووی کۆتایی هەفتە لە ڕۆژانی پێنجشەممەوە بۆ ڕۆژانی شەممە، خرایە بەرنامەی کار، ئەندامانیش دەنگیان لەسەردا و پەسەندیان کرد.

گۆڕینی پشووی کۆتایی هەفتە لە ڕۆژانی پێنجشەممەوە بۆ شەممە، لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆری مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتان لەو ڕۆژانەدا ئەنجامدەدرێت کە لە بەشێکی وڵاتانی ئیسلامی پشووە، لەو چوارچێوەیەدا و لە پێناو بەرژەوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان پەرلەمانی ئێران بڕیاری گۆڕینی ڕۆژانی پشووی دا.

شۆفێری بارهەڵگرەکان دوو ڕێگەی سلێمانی و ڕاپەڕینیان داخست
پێت شۆفێری بارهەڵگرەکان دوو ڕێگەی سلێمانی و ڕاپەڕینیان داخست
سێ قاچاخچی و 160 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
دوات سێ قاچاخچی و 160 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
پەیوەندیدار