سێ قاچاخچی و 160 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران



لە پارێزگای ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا سێ قاچاخچی و 160 کۆچبەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا لە هەردوو شارۆچکەی ئورلا و فۆچای سەر بە ئیزمیر، 160 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد کە 32 منداڵیان لە نێودایە.

98 لە کۆچبەرەکان کە 15یان منداڵ بوون، ویستبوویان لەسەر سێ بەلەمی چوپ بەرەوە ئەوروپا کۆچ بکەن.

لە لایەکی دیکەشەوە 62 کۆچبەری نایاسایی کە 17یان منداڵن دەستگیرکران.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سێ کەسشیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکرد، بەڵام ڕەگەزنامەی قاچاخچی و کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە.

ئێران لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممەوە بڕیاری دا
پێت ئێران لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممەوە بڕیاری دا
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە دەریای ئیجەی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە دەریای ئیجەی هەژاند
پەیوەندیدار