وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند, سبەینێ چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان (چوار) دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە اگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤، نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دەشڵێت:” سبەی چوارشەممە ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە”.
ئەوە لەکاتێکدا نزیکەی ٤٠ رۆژە مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی داراییش پێشتر رایانگەیاندبوو کە دوای جەژن واتا هەر لە مانگی نیساندا مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت.