وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کودستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و ئەو کێشانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت”.