ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار، ئەمڕۆ دابەزی و بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار ناجێگیرەو شارەزایانی بواری ئابووریش یەكێك لە هۆكارەكان بۆ بانكی ناوەندی دەگەڕێننەوە كە دۆلاری كەمی خستووەتە بازاڕەوە و خواست زیادیكردووە.
بەبڕوای شارەزایانی ئابووری یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان، هاتنی ساڵی نوێ و پشووەكانە كە وایكردووە مامەڵە كردن بە دۆلار كەم ببێتەوە.