ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشكرابوو



سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و و ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی، کە پەیوەستە بە بەهێزکردنی ئابووری عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و ژمارەیەک بابەت لەسەر ئاستی نیشتمانی و بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی، کە پەیوەستە بە بەهێزکردنی ئابووری عێراق و بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەش کرا و جەختکرایەوە لەسەر بەردەوام بوونی وتوێژ و کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا لە ئاستە جیاجیاکاندا، بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.

شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
پێت شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
راگەیەندراوێك لە دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
دوات راگەیەندراوێك لە دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
پەیوەنیدر