دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە راگەیەنداوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” پێویستە هەمووان بەشداربن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.
بەپێی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەمه ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤، حاكم جاسم عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.
لە راگەیەندراوی دادگاکەدا هاتووە کە، سەرۆكی دادگای رایگەیاندووە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەموو لایەك ئەنجام بدرێت و تەواوی رێوشوێنەكانیش فەراهەم بكرێت بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لەبەڕێوەچوونیدا.