شارەزایەكی هاتووچۆ: ڕووداوەكان چارەسەری ڕیشەییان دەوێت، نەك سەرەخۆشی كردن



شارەزایەكی بواری هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی هاتووچۆ چارەسەری ڕیشەییان دەوێت، نەك سەرەخۆشی كردن و دەشڵێت: بەرپرسان هەنگاوبنێن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە ڕێگەی پلانێكی پێنج ساڵییەوە.

هەڵكەوت عەبدولڵا، شارەزای بواری هاتووچۆ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بە ڕووداوە دڵتەزێنەكەی هاتووچۆ لە گەرمیان، با بەرپرسانی حكومی و حیزبی لەبری دڵگرانی دەربڕین هەنگاوبنێن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، بەرپرسان هەنگاوبنێن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە ڕێگەی پلانێكی پێنج ساڵییەوە وەك وڵاتانی پێشكەوتوو، چونكە ئەو ڕووداوانە بوونەتە دیاردە و هۆكاری یەكەمی مردنن لە كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكانی هاتووچۆ چارەسەری ڕیشەییان دەوێت، نەك خەفەتخواردن و سەرەوخۆشی كردن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانە چەندین ڕووداوی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگا و شەقامەكانی هەرێم ڕوودەدەن و دواترینیشیان ئەمڕۆ لە وەرگەڕانی مینی پاسێكدا لەسەر ڕێگای كەلار- كفری، 4 خوێندكار گیانیان لەدەستدا و 6 خوێندكار و شۆفێرەكە بریندار بوون.

دوابەدوای ڕووداوەكەش، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا بۆ ئەو كارەساتە قورسە ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ڕابگەیەنێت.

راگەیەندراوێك لە دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
پێت راگەیەندراوێك لە دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنرێت
دوات بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر