كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان سەردانی سەرۆك كۆماری كرد



سەرۆك کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە د.مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و كاندیدی سوننەكان بۆ ئەو پۆستە.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 14-5-2024 لەکۆشکی بەغداد، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی كرد لە د.مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و باسیان لە گرنگی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کرا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتیان و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان كردەوە.

ئەوەش هاتووە، “گفتوگۆیان کرد لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسێیە لەڕێگەی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای وڵات، بەشێوەیەك کە یارمەتیدەربێت بۆ بەردەوامی کارەکانی پەرلەمان لە یاسادانان و چاودێریکردندا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە زۆرینەی سوننەكان پاڵپشتی مەحمود مەشهەدانی دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، دوای ئەوەی ماوەی چەند مانگێكە ئەو پۆستە چۆڵ بووە بەهۆی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی.

تەیف سامی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد
پێت تەیف سامی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد
دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردان لە سكاڵاكەی مەسرور بارزانی دیاریكرد
دوات دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردان لە سكاڵاكەی مەسرور بارزانی دیاریكرد
پەیوەنیدر