کەشناسی ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نمە باران دەبارێت و هەندێک جار لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، هەندێک کات بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ڕاپەڕین نمە باران دەبارێت، بەڵام لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانیش رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت .
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28
سلێمانى: 25
دهۆک : 27
زاخۆ: 28
هەڵەبجە : 24
کەرکووک: 33
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان : 34