بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتۆن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دیموکراسی لەناوچەکەدا.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی هاونیشتمانییان و پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی نوێبوونە و گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانیدا، بۆیە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن، قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو ڕووخسارە گەشەی هەرێمەکەمان کە هەوڵی بۆ دەدەین، بکەوێتە مەترسییەوە.

لەبارەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا لە پڕچەککردن و خێراترکردنی پرۆسەکە، بافڵ تاڵەبانی وتی، هەوڵەکان جێی بایەخە و بە ڕێزەوە لێی دەڕوانین، بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەنێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتدەکەینەوە.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی نوێی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەموو هەنگاوەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا بن و بڕیارەکان لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانیی وڵاتدا بێت.

ڕێگایەکی سادە و سەلامەت بۆ باشترکردنی بینین فێرببە
پێت ڕێگایەکی سادە و سەلامەت بۆ باشترکردنی بینین فێرببە
دەیان بەندکراوی ئامەد بە گومانی ژەهراویبوون ڕەوانەی نەخۆشخانەکران
دوات دەیان بەندکراوی ئامەد بە گومانی ژەهراویبوون ڕەوانەی نەخۆشخانەکران
پەیوەنیدر