وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق كاتی به‌ڕێكردنی یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراقی بۆ سعودیه ئاشكرادەكات و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت: لە كۆتایی ئەم مانگەدا حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە بۆ فەریزەی حەج بەڕێدەكەون.
ڕه‌زاق محێبس، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی (العراقیە)ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان كردووه و وتیشی، “پڕۆسه‌كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 18ـی ئایار ده‌ستپێده‌كات”.
ڕاشگه‌یاند، فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له جۆری بۆینگ ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی حاجیان، تێیدا جێگه‌ی 364 كه‌س ده‌بێته‌وه و چه‌ندین فڕۆكه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان ئاماده‌كراوه.
لای خۆشیەوە، كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تێچوی حەجی ئەمساڵَ لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی (شەش ملیۆن و 650 هەزار دینار) و لەڕێگەی وشكانیشەوە (پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە) و دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتی ئەوقاف و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هەرێم تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان هاوتای تێچووی حاجییانی ناوچەکانی دیکەی عێراق کراوە.
ڕاشیگەیاند، بڕیارە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێ بکەون و لە ٣٠ی ئایار كۆتایی دێت و بە ڕێگەی وشکانیش لە 29ی ئایار بەڕێ بکەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، کە ژمارەیان ٤٦٨٥ حاجییە.