هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم چین ؟



پزیشكێكی پسپۆڕی  پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و گوێ و لووت باس لە بۆنی ناخۆشی ناو دەم و هۆكارەكانی دەكات.

بۆنی ناخۆشی ناودەم كە ناسراوە بە (halitosis) حاڵەتێكی بێزاركەرە بەتایبەت بۆ كەسانی دەوروبەر، جگە لەوەش ڕەنگ ئاماژە بێت بۆ بوونی هەندێ نەخۆشی .

هۆكارە سەرەكیەكان ئەمانەن :-
هەندێك جۆری خواردن كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بۆنی ناودەم وەك سیر و پیاز و ئەو خواردنانەی كە جۆرەها بەهاراتی تێدا بەكاردەهێنرێت.

پاك ڕانەگرتن و مانەوەی خواردن لە ناو دەم و بەینی ددانەكان كە ئەبنە هۆی كۆبوونەوەی بەكتریاكان.

هەوكردنی كەڕوی ناودەم ( فگریات) یەكێكە لە هۆكارەكان.
نەخۆشی هەوكردنی پوك.
وشك بوونەوەی ناودەم هۆكارێكی هەرە سەرەكییە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم ، ئەكرێت بەهۆی كێشەیەكەوە بێت لە لیكە ڕژێنەكاندا كەتوانای دەردانی لیكی پێویستی نییە بۆ شێداركردن و پاكردنەوەی پاشماوەی خواردن لە ناو دەمدا.

جگەرە كێشان
هەندێك نەخۆشی هەن كە ئەبنە هۆی دروست بوونی بۆنی ناخۆشی دەم وەك :-
شەكرە
نەخۆشی هەوكردنی درێژخایەنی جیووبەكان .
هەوكردنی درێژخایەنی بۆریچكەكانی سنگ .
هەوكردنی ناوپۆشی لووت.
نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس
چارەسەری حاڵەتەكە پشت دەبەستێت بەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم ، هەندێك ڕێنمایمان هەیە بۆ چارەسەری حاڵەتەكە وەك :-
دووركەوتنەوە لەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ئەم حالەتە .
بەكارهێنانی فڵجەو هەویری ددان .
بەكارهێنانی پەتی ددان .
دوركەوتنەوە لە جگەرەكێشان .
بەكارهێنانی غەرغەرەی تایبەت بە دەموو ددان .

گەر چارەسەر نەبوو بەم ڕێگایانەش ، پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ مەبەستی چارەسەری پێویست .

دكتۆر دیلان عارف عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و گوێ و لووت، نەشتەرگەری سەر و مل، جوانكاری لووت و گوێ .

 

یادی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆبۆسكی كرایەوە
پێت یادی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆبۆسكی كرایەوە
لەگرژییەكانی ڕۆژهەڵاتدا 26 كەس كوژراون
دوات لەگرژییەكانی ڕۆژهەڵاتدا 26 كەس كوژراون
پەیوەنیدر