دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤ ناسراو بە “دووپشك” ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١٢ گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و ڕادەستی یاساکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتیان، “هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان”.
جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (٥) لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
بەپێی ئەوەی لەسەر ئەو قاچاخچییە بڵاوكراوەتەوە، كە نازناوی “دووپشكە” ئەمرۆ لە سلێمانی دەستگیركرا، كە 10 هەزار كەسی ناردۆتە ئەوروپا.