گرێبەستی 117 کارمەندی تەندروستی نوێ کرایەوە



تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر ڕەزامەندی فەرمانگەی یاسایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، گرێبەستی ژمارەیەك كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نوێ کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی كردووە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 117 كارمەند كە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

ڕوونیشیکردەوە کە  گرێبەستی ئەو كارمەندانە بۆ ماوەی ساڵێک و تاوەكو 31ی 12ی ئەمساڵ نوێ كراوەتەوە.

هەزاران کارمەند لە وەزارەتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا بە شێوەی گرێبەست کاردەکەن و پێشتریش داوایان کردبوو کە بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

گرنگی باخچەی منداڵان لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ قوتابخانە
پێت گرنگی باخچەی منداڵان لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ قوتابخانە
کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و تاوەباران دەبارێت
دوات کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و تاوەباران دەبارێت
پەیوەندیدار