فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان رۆژانە (١٤) هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەم دێنێت، (٧) هەزار كارتۆنی هەناردە دەكات و (٧) هەزار كارتۆنی بۆ پێداویستی ناوخۆیی.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رۆژانە (٧) هەزار كارتۆن هێلكەیە، هەركارتۆنێك (١٢) تەبەقەو هەر تەبەقێك (٣٠) هێكەیە کە دەکاتە ٢ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار) هێلكە لە رۆژێکدا.
دەشڵێت:” چیتر هێلکە هاوردە ناکرێت، هەرێمی کوردستان، جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، ساڵانە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن هێلکەش هەناردەی دەرەوە دەکات و بەرهەمی ڕۆژانەی هێلکە ٥٠٪ زیاترە لە پێویستی ناوخۆیی.