بە نووسراو داوا کراوە سەرجەم ئەو جێگایانەی هاووڵاتیانیان تێدا کۆکراوەتەوە و زیندانیکردووە لەکاتی تاوانی ئەنفالدا بکرێنە مۆزەخانە.
کاروان یار وەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی تاوانی ئەنفال بە زیندویی بهێڵینەوە و بکرێنە شوێنەوارێک بۆ سەردانیکردنیان،
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانمان بەردەوامە تا بتوانین ئەو زیندان و سەربازگەو قەڵایانەی ئەنفالکراوانی تیا کۆکراوەتەوەو زیندانیکراون و ئەشکەنجە و ئەنفالکراون، بکرێن بە مۆزەخانە و وەک ڕەمزی تاوانی ئەنفال بمێنن،
هاوکات بەپێی ئەو بەڵگانەی بڵاویکردۆتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ڕەزامەندییان نیشانداوە، بۆ گرنگیپێدان و کردنیان بە جێگایەک بۆ نیشاندانی ئەو تاوانە گەورەیەی دەهەق بە هاووڵاتیانی کوردزمان کراوە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا.