سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چاوه‌ڕێین به‌غدا مووچه‌ی مانگی چوار و پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكی زوودا ڕه‌وانه بكات و دەشڵێت: “بۆچی ناردنی مووچه دوا ده‌خات، خه‌ڵك پرسیار ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بكات”.
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم دوای ته‌واوبوونی پانێله‌كه‌ی لە سیمپۆزیۆمی تایبەت بە (وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی، ئابووریی و دیمۆگرافی عێراق) بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه وه‌كو ئه‌رك هه‌مووی جێبه‌جێكردووه و چاوه‌ڕێین به‌غدا مووچه‌ی مانگی چوار و پێنج له كاتێكی زوودا ڕه‌وانه بكات”.
ڕاشیگەیاند، هه‌رچی داواكاری حكومه‌تی فیدراڵ هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ ناردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروست نه‌بێت، جێبه‌جێمان كردووه و ئه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه بۆچی ناردنی مووچه دوا ده‌خات، ئه‌و كات خه‌ڵك پرسیار ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بكات.
ئاشكراشیكرد، مه‌سه‌له‌ی ته‌وتین به بانكیكردنی پێدانی مووچه‌ی هاووڵاتییانه، ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م هه‌وڵه‌مان داوه و پرۆسه‌كه‌مان ده‌ستپێكردووه، نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ناونووسكراون، تاكو به ڕێگه‌ی بانكی مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه، دروستكردنی توانایی ئابوورییه بۆ هاووڵاتییانه، هه‌ر كه‌سێك دژی قسه بكات، دژی ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتییان خاوه‌نی ئه‌كاونت و بڕیاری ئابووری خۆیان بن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كارێكی كردووه، كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو بێت، هه‌موو ئه‌ركه‌كانیشی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێكردووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه حكومه‌تی فیدراڵه كه چۆن مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه وه‌ك حكومه‌ت ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێكردووه، ئه‌ركی حزبه سیاسییه‌كانیشه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌لاوه بنێن و هه‌موویان پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بدرێت.