سودانى پاڵپشتی خۆی بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتکردەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق محەمەد شەیاع سودانى، لەسەردانێکیدا بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پاڵپشتی خۆی بۆ برەودانی زیاتر بە دەزگاکە دووپاتکردەوە و پێداچوونەوەی بە کارەکانی دەزگاکە و پلانەکانی کرد بۆ پتەوکردنی ئاسایشێ وڵات.

سودانی ستایشی هەوڵەکانی دەزگاکەی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان ، هەروەها شەهیدانی دەزگاکەی وەبیرهێنایەوە کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیاندا لەگەڵ باندەکانی تاوانکاریدا بوونە قوربانی.

هەروەها جەختی لە تایبەتمەندی دەزگاکە کردەوە وەک دامەزراوەیەکی گرنگی ئەمنی بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شێوازە نوێیانەی کە تاوانباران دەیگرنەبەر، و جەختی لە پشتیوانی کردن و پاڵپشتی کردنی خۆی کردەوە بۆ هەر هەوڵێکی ئەمنی کە بە دەزگاکە بسپێردرێت، و ڕەتکردنەوەی هەر فشارێک کە لە ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانسەکە دەکرێت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە ئەمنیانەی کە پێیان سپێردراوە

سودانی وتیشی، ئێستادا دەزگا ئەمنییەکانمان خاوەن ئەزموونێکی باشن و بەسەر هاوتاکانیان لە ناوچەکە باڵادەستن، چوونکە پشتیوانی دەوڵەتیان بەدەست هێناوە و پێویستیان بە هەوڵی زیاترە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تاوانی ئابوری.

تەیف سامی هەڵوێستی لەسەر تەوتین و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
پێت تەیف سامی هەڵوێستی لەسەر تەوتین و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
جیاوازی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاریدا نابێت
دوات جیاوازی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاریدا نابێت
پەیوەندیدار