هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا دەخرێت و سەرۆکی هەرێمیش کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەزووترین کاتدا وادهی ههڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنین.
لێدوانەکەی سەرۆکی هەرێم ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نادرێت کە پێشتر 10ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ دەستنیشانکرابوو.
دواخستنی هەڵبژاردن دوای ئەوە هات کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم سکاڵایەکی لە دژی چۆنێتی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان پێشکەشی دادگای فیدڕاڵی کرد و دادگاکەش کارکردنی بەو ماددەیە ڕاگرت.
هەفتەی ڕابردووش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تا کاتی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە، کارەکانی ڕادەگرێت.