تۆمەتبارێک دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زڕگوێز تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەدراوسێیەکی کردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تەقە لەماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێزەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس داواکراو بوو، ئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، أ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٣٠ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

20 دۆنم گەنم بە هۆکارێکی نادیار سووتا
پێت 20 دۆنم گەنم بە هۆکارێکی نادیار سووتا
کاریگەری فیدباک لەسەر ئەدای فێرخواز
دوات کاریگەری فیدباک لەسەر ئەدای فێرخواز
پەیوەندیدار