خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت



کەشناسی پێشبینی دەکات لەگەڵ زیابوونی خێرایی با دا، کەمێک خۆڵببارێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرای با و ئەگەرى کەمێک تۆز لە کەشى ناوچەکەمان.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى باران بارینى زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەرى بارانبارینى کەم هەیە لە سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک.

کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ و سبەینێ نزیکەی 3 پلە هەرما نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29

سلێمانى : 27

دهۆک : 28

زاخۆ : 27

هەڵەبجە : 28

کەرکوک: 31

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان : 35

توێژینەوەیەک 100 مادەی ژەهراوی لە دوکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات
پێت توێژینەوەیەک 100 مادەی ژەهراوی لە دوکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات
50  ساڵ بەسه‌ر له‌سێداره‌دانی لەیلا قاسم تێدەپەڕێت
دوات 50  ساڵ بەسه‌ر له‌سێداره‌دانی لەیلا قاسم تێدەپەڕێت
پەیوەنیدر