گەشتیاران لە سەردانیکردنی ناوچەیەکی دەریاچەی دوکان ئاگادار دەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گشتى تەندروستى راپەڕین هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە بۆ پاراستینی تەندروستی خۆیان سەردانی نیشتیمانی نەورسەکان نەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەکات، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لەپێناو پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى خۆیان و کۆمەڵگا خۆیان بەدور بگرن لە سەردانیکردنى شوێنى نەورەسەکان لە دەریاچەى دوکان.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان داواکارین هیچ کەس و لایەنێکی تر سەردانی نیشتیمانی نەوڕەسەکان نەکات تاکو بەفەرمیی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشیەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لەلایەن ڤێتەرنەری سنورەکە.

ماوەی سێ رۆژە سەدان باڵندەی نەورەس لە دەریاچەی دوکان مرداربوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری راستەقینەی لەناوچوونی نەورەسەکان ئاشکرانەبووە.

هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای كوردستان دواخرا
پێت هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای كوردستان دواخرا
کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کرا
دوات کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کرا
پەیوەنیدر