بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج و عومره داوا لە كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه دەکات، بە مەبەستنی وەرگرتنی تەندەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجییان، له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیییه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (هه‌ولێر- سلێمانی).
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی 2016 ڕێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستکردنە گشتییەکان، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه ده‌توانن له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی 2024/5/12 سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیییه‌كان بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (هه‌ولێر- سلێمانی ).
ئەوەشی خستەڕوو، دواكات بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی 2024/5/19 ده‌بێت.