ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی وڵاتەكەی دەنگیدا و ڕایگەیاند، گرنگی هەڵبژاردنی خولی دووەم لە خولی یەكەم كەمتر نییە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی وڵاتەكەی دەنگیدا، دوای دەنگدانەكەشی بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، گرنگی هەڵبژاردنی خولی دووەم لە خولی یەكەم كەمتر نییە، هەروەها داوای لە خەڵكی وڵاتەكەشی كرد بە بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا ئەنجومەنەكە تەواو بكەن.
ڕاشیگەیاند، تا دەنگەکان زیاتر بن، پەرلەمان بەهێزتر دەبێت، هەڵبژاردن ئەركێكی بنەڕەتی و گرنگە بۆ میللەت و گەل و پێویستە هەموو خەڵك بەشداری تێدا بكەن.
بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی 45 كورسی پەرلەمان، ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت.