داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە



داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی ڕابردووی لە ڕۆژی 4-5-2024 تاوەكو 10-5-2024،  ڕاگەیاند، كە بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە و بە جۆرێك كە 83%ـی داهاتەكە بە شێوەی نەختینەیە و 17%ـی داهاتەكە بە شێوەی چەكە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

عەلی خامنەیی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کرد
پێت عەلی خامنەیی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کرد
کەشناسی: پلەکانی گەرما دەچنە ٣٥ پلەی سیلیزی
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما دەچنە ٣٥ پلەی سیلیزی
پەیوەنیدر