٪٧٥ پێشمه‌رگه‌ كارتی بانكی “هه‌ژماری من”یان  وەرگرتووە



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، له ‌مانگی نیسان دا لە قۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پێشمەرگە مووچەيان لە ڕێگاى “هەژمارى من” وه‌رگرتووە، بەشی زۆریان کارتی بانکیان وەرگرتووە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌ وبه‌رنامه‌كان ژمێریاری گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من”دا  پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا و تا ئێستا ٪٧٥ پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتی بانكی “هه‌ژماری من”  وه‌ربگرنە‌وه‌ .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ كارتی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌ ، له ‌مانگی نیسان دا لە قۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پێشمەرگە مووچەيان لە ڕێگاى “هەژمارى من” وه‌رگرتووە.

جەختی لەوەشکردەوە، دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” ڕاده‌گه‌یەنێت، كه ‌بریتیه‌ له‌ ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ و جێبه‌جێ كردنی وه‌رگرتنی مووچه‌ به‌ ڕێگای ئه‌لیكترۆنی .

نرخی مریشک بۆ دوو هەزار دینار دابەزی
پێت نرخی مریشک بۆ دوو هەزار دینار دابەزی
سوپای عێراق دوو جوتیاری کوردی دەستگیر کرد
دوات سوپای عێراق دوو جوتیاری کوردی دەستگیر کرد
پەیوەنیدر