کەمپی هۆڵ بەرەو داخستن دەچێت



ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆی 60 وڵات، ئێستا 24 وڵات دەستیان کردووە بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆڵ لە سووریا.

ئەمڕۆ هەینی، قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی، لە کەمپی هۆڵ لە 60 وڵاتی جیاوازە خێزان و ئەندامانی داعشی تێدایە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق، ئێستا 24 وڵات دەستیان بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکە لەو وڵاتانە ڕووسیایە کە لەم دواییانەدا 32 منداڵ (12 کچ و 20 کوڕ)ی لە نێوان تەمەنی (5 -17 ساڵ)دا گەڕاندەوە، لە کاتێکدا سوپاسی هەڵوێستی حکومەتی ڕووسیا دەکەین، داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکەین وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی کەمپەکە هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە.

لە کۆتایی مانگی نیساندا، نوێنەری پارێزگاری نەینەوا، شیروان دووبەردانی ڕایگەیاند، عێراق پێشوازی لە 185 خێزانی کەمپی هۆڵی سووریا کردووە.

شیروان دووبەردانی ڕاشیگەیاندووە، کەمپی ئەلجەدا لە قەزای قەیارە (باشووری موسڵ) لە چوارچێوەی وەجبەی 15دا پێشوازی لە 185 خێزانی ئەندامانی داعش کردووە، کە حکومەتی عێراق لە کەمپی هۆڵ لە سووریا گەڕاندوونیەتەوە.

عێراق هەوڵدەدات کەمپی هۆڵ لە سووریا دابخات، کە دەیان هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە، هاوکات لایەنگرانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەش لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هەڕەشە چەکدارییەکان لەودیو سنوور لەگەڵ سووریا.

بە بەشداریی سەدان موریدی تەکیەی کەسنەزانی یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە
پێت بە بەشداریی سەدان موریدی تەکیەی کەسنەزانی یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە
بەشەئاردی مانگانە دابەشدەکرێت
دوات بەشەئاردی مانگانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار