پەرلەمانتارێكی شیعە: شتێك نییە بە ناوی ناوچە جێناكۆكەكان



محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، داگیركاریی ئەمریكا دۆسێی ناوچە جێناكۆكەكانی دروستكردووە، چونكە بە وتەی ئەو”برێمەر و گارنەر نەبوونی سیستم و دەستوریان لەو ماوەیەدا قۆستۆتەوە بۆ دروستكردنی ئەو ناوچانە، وەك بڵیت لەنێوان دوو دەوڵەتدان”.

بەلداوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”دۆسێی ناوچە جێناكۆكەكان لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، لەلایەن ئەمریكاوە داهێنرا و بەدیاریكراویش لەلایەن پۆڵ برێمەر و گارنەر كە سەرۆكایەتی داگیركاریی ئەمریكایان كرد لە كاتی هاتنەناوەوەی هێزەكانیان بۆ نێو عیراق”.

ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە پێیوایە:”خاكی عیراق یەك خاكە و بۆ هەموو ڕۆڵەكانی گەل ڕەخساوە، بەڵام ئەو دوانە نەبوونی سیستم و دەستورییان لەو ماوەیەدا قۆستەوە، بە تایبەت لە كاتی هاتنە نێو عیراق و ناوچەی بەناو جێناكۆكییان دروستكرد”.

بە بۆچوونی بەلداوی:”هاووڵاتی مافی هەیە لە هەر شوێن و جێگەیەك بیەوێت نیشتەجێ‌ ببێت، هیچ شوێن و جێگەیەك نییە كە بۆ دەسەڵاتێك یان بۆ پێكهاتەیەكی دیاریكراو بێت، كەركوكیش دۆسێی ناوچە جێناكۆكەكان تێدەپەڕێنێت، ئەوەی دەیەوێت دووبارەكی و ناكۆكی دروستبكات، دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە بەر لەوەی هەوڵی نانەوەی ئاژاوە بدات”.

ناوچە جێناكۆكەكان كە پارێزگای كوركوك و هەندێك لە ناوچەكانی پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە دەگرێتەوە، لە ماددەی 140ی دەستوری عیراقدا ئاماژەی پێكراوە و ئەو ناوچانەن كە لە سەردەمی حوكمڕانی حزبی بەعسدا تەعریبكراون و پێشتر زۆرینەی زۆری دانیشتوانەكەی كوردبوون.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری: وەزارەتی کشتوکاڵ نزیکەی ١٥ هەزار هەلی کاری رەخساندووە
پێت فەرمانگەی میدیاو زانیاری: وەزارەتی کشتوکاڵ نزیکەی ١٥ هەزار هەلی کاری رەخساندووە
چارەنووسی دەنگەکانی هەدەپە لە نێوان دوو بەرداشی نەتەوەپەرستدا
دوات چارەنووسی دەنگەکانی هەدەپە لە نێوان دوو بەرداشی نەتەوەپەرستدا
پەیوەنیدر