ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان بە تاوانی کوشتنی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری نزیک زانکۆی جیهان دەستگیرکردووە کە بۆ دەرەوەی هەولێر هەڵهاتبوون.
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لەڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٧ لەشەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان ، هاوڵاتی (کارزان کریم مغدید ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبون بۆ دەرەوەی شاری هەولێرو خۆیان حەشاردابوو ،لە ئەنجامی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبوون بۆ سنوری بناری چیای قەرەچوغ
ئاماژە بەوەشدەکات، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م ،ط ،م) و (ه ، ط،م) دەستگیربکەین و دەستیشمان گرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبیلەی کەلەدوای تاوانەکە پێی هەڵاتبون، هەروەها بەدواداچون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم .