پەرلەمانتارێک چارەسنووسی موڵکەکانی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئاشکرا دەکات و دەڵێت”حکومەتی هەرێم فرۆشتوونی”.
سۆران عومهر، ئهندامى لیژنهى ئابوورى له پەرلەمانی عێراق له پهڕهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بڵاویکردۆتەوە، “ماوەیەکە بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردوو بانکی حکومیی ڕەشید و ڕافیدەین-ەوەم، کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستیبەسەردا گیراوە و زۆرینهیان فرۆشراون”.
هاوکات ئهوهشى خستووهتهڕوو، “تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادەنەبووە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بگەڕێنێتەوە و قەرەبوویان بکاتەوە! ئەمەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان”.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندام پەرلەمانە، “موڵکەکانی بانکی ڕەشید 16 موڵکە و دەکەونە، سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیە و هەولێر و شەقلاوە و دهۆک و ئاکرێ و زاخۆ. موڵکەکانی بانکی ڕافیدەین-یش 24 موڵکە و دەکەونه هەولێر و کۆیە و مەسیف سەڵاحەدین و سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجە و دهۆک و شێخان و ئامێدی و سەرسەنگ”.
لە ماوەکانی ڕابردوودا، هەندێک هەوڵ هەبوون بۆ گەڕانەوە و کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕەشید و رافیدەین لە شارەکانی هەرێم، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ هەنگاوێکی جدی نەنراوە، هەرچەندە لە سنووری شاری سلێمانی هەندێک لایەن و کەس بەڵێنی پێدانی جێگەیان بە لقی بانکەکان دا بۆ ئەوەی ئەو بانکە حکومییانەی عێراق لە هەرێم لقەکانیان بکەنەوە، و هاووڵاتیان بتوانن سوودمەندبن لەو پێشینە و قەرزانەی کە دەیدات.