بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، “ڕۆژانی ئایندە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم لەبارەی کەشوهەوا ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، هاوکات سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28
سلێمانی: 25
دهۆک : 28
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 28
کەرکووک: 31
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان : 32