وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە ملیاریك و 327 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکات



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، زیاتر لە ملیارێک و 327 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری سلێمانی خەرج دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێک و 327 ملیۆن و 120 هەزار دینار درا.

ڕوونیشیکردەوە ئەو گوژمەیە بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.

هەستیاری لە وەرزی بەهاردا چییە؟
پێت هەستیاری لە وەرزی بەهاردا چییە؟
بەرپرسێکی باڵای هەرێم بەشداریکردنی “TBİ” لە هەژماری من پشتڕاست دەکاتەوە
دوات بەرپرسێکی باڵای هەرێم بەشداریکردنی “TBİ” لە هەژماری من پشتڕاست دەکاتەوە
پەیوەندیدار