پێشەوا هەورامانی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست و مووچە ئاشکرا دەکات



وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست یەکێک بووە لە تەوە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ئێستادا نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەر هەن و ڕۆڵێکی کاریگەر لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەگێڕن.

پێشەوا هەورامانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، مەسرور بارزانی بە مافی ڕەوای ئەو فەرمانبەرانە زانی بکرێنە هەمیشەیی و تیمێکی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و لە ماوەی 15 ڕۆژدا ئەنجامەکەی دەربکەوێت و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بکرێت بۆ ئەوەی میکانیزمی بوون بە هەمیشەییان تاوتوێ بکرێت.

ڕاشیگەیاند، دوو بەربەست هەبوون لەبەردەم هاتنی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، كە بابەتی داهاتی ناوخۆ و پرسی بەبانكی كردنی مووچەی فەرمانبەرانە.

وتیشی، “بانكی بازرگانی عێراق هاتۆتە ناو پڕۆسەی هەژماری من و بەوەش بانكەكە بووە بە حەوتەمین بانكی ناو هەژمارەكە و هەر ئەمڕۆ 16 كەس داوای فۆڕمی بانكی بازرگانییان كردووە بۆ تەوتینی مووچە لەچوارچێوەی هەژماری من”.

جەختیشی كردەوە، لە ئێستادا هەردوو بەربەستی ناردنی داهاتی ناوخۆ و تەوتینی مووچە لەبەردەم مووچە نەماوە و دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت.

ئاشكراشی كرد، هەژماری من و تەوتینی مووچە یەك ئامانجیان هەیە، كە ئەویش بە بانكی كردنی مووچەی مووچەخۆرانە و مووچەخۆران سەرپشكن لە چی بانكێك هەژمار بكەنەوە.

سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران وتی، “پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران پەیوەستە بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەگەر ڕێككەوتنەكان جێبەجێ‌ بكرێن و پارەیەك لەبەردەست بێت بێگومان جێبەجێ‌ دەكرێت”.

جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جیهاندا دەكێشرێتەوە
پێت جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جیهاندا دەكێشرێتەوە
سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەكرێت
دوات سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەكرێت
پەیوەنیدر