سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەكرێت



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی 4ـی 2024ـی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە 9ـی ئایاری 2024، مووچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

بەڵام لە ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداریەك بۆ هەموو لیواکان نیردراوە و تیایدا هاتووە: ئەو پێشمەرگانەی ناویان لە هەژماری من تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا كارتەكەیان وەرنەگرتۆتەوە، بەفەرمانی وەزیری پێشمەرگە، مووچەیان پێ نادرێ تاوەكو كارتی هەژماری من لەگەڵ خۆیان نەهێنن بۆ مووچە وەرگرتن.

پێشەوا هەورامانی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست و مووچە ئاشکرا دەکات
پێت پێشەوا هەورامانی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست و مووچە ئاشکرا دەکات
پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێكی دەربارەی بازاڕی قەیسەری دەركرد
دوات پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێكی دەربارەی بازاڕی قەیسەری دەركرد
پەیوەنیدر